Skip to main content

ئامانجه‌كان

  • پێناسه‌كردن و ناساندنی لایه‌نه‌ جیاوازەكانی تاوانی جینۆساید‌ بە شێوەیەکی زانستی.
  • به‌دۆكومێنتكردنی هەموو کەیس و ڕەهەندە جیاوازەکانی جینۆساید.
  • ده‌ستنیشانكردنی به‌رپرسیارێتی مێژوویی و یاسایی ئەنجامدانی جینۆساید‌.
  • ناساندنی ئه‌م تاوانه‌ بە ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمییه‌كانی دونیا و هاندانی پسپۆران و لێكۆڵه‌ران بۆ تۆیژینه‌وه‌ له‌ ره‌هه‌ند و لایه‌نه‌ جیاوازەکانی.
  • به‌گەڕخستن و رێكخستنه‌وه‌ی ئه‌رك و توانا ئه‌كادیمییه‌كان له‌بواری جینۆسایدناسی و به‌نێوده‌وڵه‌تی كردنی ئه‌م پرسه‌.
  • تێگه‌یشتن له‌ دۆخی كوردی فه‌یلی و كۆكردنه‌وه‌ی تواناكان بۆ پێشكه‌ش كردنی یارمه‌تی و پشتیوانی كردنیان.
  • گه‌ڵاڵه‌كردنی تێڕوانینێكی ئاینده‌یی له‌سه‌ر ئاسه‌واری جینۆسایدی كوردی فه‌یلی و ره‌هه‌نده‌كانی.
  • پته‌وكردنی پێگه‌ی كوردستان وه‌كو سه‌نته‌رێكی جیهانی بۆ توێژینەوەی بواری جینۆسایدناسی.
دروشمی سه‌ره‌كی كۆنفرانس

 

دەرخستنی ڕاستییەكان بۆ گەیشتن بە دادپەروەری

Back to top