جینۆساید مه‌ترسیدارترین تاوانه كه رووبه‌رووی گه‌لان ده‌بێته‌وه، له‌مێژوودا چه‌نده‌ها تاوانی له‌و جۆره ئه‌نجامدراون. ئه‌م جۆره تاوانه كاریگه‌رییه‌كی قوڵ له‌دوای خۆی به‌جێده‌هێڵێت چونكه نه‌ژادی كۆمه‌ڵی مرۆیی ده‌كاته ئامانج وهه‌وڵی له‌ناوبردنی ده‌دات، پێشكه‌وتنی جیهانی نه‌بووته رێگر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانی جینۆساید، به‌ڵكو ئه‌م تاوانانه چه‌ندين جار دووباره بۆنه‌ته‌وه. وتاوه‌كو ئێستاش هه‌ست به‌مه‌ترسییه‌كانی روودانیان له‌چه‌ندین شوێن له‌جیهاندا ده‌كرێت.
گه‌لی كوردستان وه‌كو گه‌لێك ژێرده‌سته، به‌درێژایی مێژووی خۆی، له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاته جیاوازه‌كاندا، به كۆمه‌ڵێك هۆكار وبیانوی جیاواز بریاری قڕكردن وجینۆسایدی له‌باره‌وه دراوه وله ئه‌نجامدا گیانی هه‌زاران مروڤ بوونه‌ته قوربانیی ئه‌م تاوانانه وتاوه‌كو ئێستاش كاریگه‌ری نه‌رێنییان ماوه‌ته‌وه.
رووخانی رژێمی به‌عس ودامه‌زراندنی سیسته‌مێكی نوێ له‌عیراق له 2003دا نه‌بووه- وه‌كو ئه‌وه‌ی چاوه‌روان ده‌كرا- سه‌ره‌تایه‌ك بۆ گێرانه‌وه‌ی مافی قوربانیانی شاڵاوه‌كانی جینۆساید، و تاوه‌كو ئێستاش كه‌یسه‌كانی جینۆساید له‌عیراق به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوی ماونه‌ته‌وه. سه‌رجه‌م ئه‌م تاوانانه‌ی كه ده‌رحه‌ق گه‌لی كوردستان ئه‌نجامدراون، لایه‌ن و ره‌هه‌نده‌كانیان به‌شاراوه‌یی ماونه‌ته‌وه. وكاریگهريیهكان ولێكهوتهكانیان، بۆیه پێویست ده‌كات له رێگه‌ی كۆنفرانسێكی زانستییه‌وه راستییه‌كانیان ده‌ربخرێت وچارسهر بۆ كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانیان بدۆزرێته‌وه.
له‌م سونگه‌یه‌وه، ئه‌م پرۆژه‌یه كه پرۆژه‌ی كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تییه له‌باره‌ی تاوانه‌كانی جینۆساید كه ده‌رحه‌ق به گه‌ڵی كوردستان ئه‌نجامدراون، ئاماده‌كراوه، بهممهبهستی ئه‌وه‌ی ببێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ری گرفت ولێكه‌وته‌كانی ئه‌و تاوانانه وبیركردنه‌وه له دۆزینه‌وه‌ی به‌ربه‌رست ورێگری له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌یان له داهاتوودا.