جینۆسایدی كوردی فه‌یلی شاڵاوێكی دڕنده و كاولكاری بوو، كه ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عیراق به‌چه‌ندین قۆناغ له‌دژی كوردی فه‌یلی ئه‌نجامیاندا و له‌سه‌رده‌می به‌عسدا گه‌یشته لوتكه‌ی دڕنده‌یی وبێ به‌زه‌یی كه تیایدا سه‌دان هه‌زار كوردی فه‌یلی له عیراق ده‌ركران وهه‌زاران بێ سه‌روشوێنكران و چه‌ندین شار وشاروچكهی وێرانكران، وتاقه شاڵاوه كه له‌ناوه‌ندی ڕۆشنبیری و كه‌لتوری ومه‌ده‌نی وسیاسی عیراقی ئه‌نجامدرا، له‌ناو شاره‌كانی عیراق و له‌به‌رچاوی هه‌موو ناوه‌نده‌كانی رۆشنبیری و كه‌لتوری و مه‌ده‌نی و ئه‌كادیمی عیراقی ئه‌م شاڵاوه ئه‌نجامدراوه، سه‌رجه‌م ده‌سته‌بژێری عیراقی له‌نزیكه‌وه له‌م شاڵاوه ئاگهداربوون، له راستیدا له‌م شاڵاوه دڕنده‌یه توندڕه‌وی و شۆڤینستی له‌عیراق روون ده‌بێته‌وه و ده‌رده‌كه‌وێت.
دوای رووخانی رژێمی به‌عس تاوه‌كو ئێستا ده‌سه‌ڵاتی عیراقی رێگری ده‌كات له‌وه‌ی مافی قوربانیانی جینۆسایدكردنی كوردی فه‌یلی بدرێت، تاوه‌كو ئێستاش ورده‌كاری ئه‌م شاڵاوه نامرۆڤانه‌یه به‌نهێنی ماوه‌ته‌وه، تاوه‌كو ئێستا به‌هه‌زاران كه‌س بێ سه‌روشوێنن وچاره‌نووسیان دیارنییه، وده‌یان هه‌زاریان هێشتا له ئێران و وڵاتانی دیكه ده‌ژین ومافی ره‌گه‌زنامه‌یان بۆ نه‌گه‌ڕاوه‌ته‌وه، و موڵك و ماڵ وسامانه‌كانیان هێشتا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه وه كێشه‌كانی موڵكداریه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. رێكاره‌كان و دام وده‌زگاكان سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون له‌وه‌ی به‌شێكی بچووك له ئازاری كوردی فه‌یلی سارێژ بكه‌ن، و راستی و دروستی نهێنی و ره‌هه‌ند و لایه‌نه‌كانی ئه‌م تاوانه بناسێنن.
ئه‌م كۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تییه، تیشك ده‌خاته سه‌ر لایه‌نه جیاجیاكانی ئه‌م شاڵاوه دڕنده‌یه، ئه‌كادیمسته‌كان و بیرمه‌نده‌كان بیروڕای خۆیان ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر دۆخی قوربانییان و گه‌ڵاڵه‌كردنی بۆچوونه‌كان بۆ رێگریكردن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانانه.